فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای عێراق له رومادی كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
خالید حه‌دیسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچکەی حه‌دیسه لە پارێزگای ئەنبار رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژیی داعش له رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی ئەنبار، ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و سه‌رۆك ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی جه‌زیره و بادییه‌ی عێراق كوژران.
خالید حه‌دیسی راشیگەیاند: "داعش ئەمڕۆ هێرشێكی خۆكوژیی كرده سه‌ر باره‌گای فه‌وجی سێی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی جه‌زیره و بادییه له نزیك به‌نداوی حه‌دیسه له رومادی (110 كم رۆژئاوای به‌غدا)".
حه‌دیسی گوتیشی: "له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه خۆكوژییه عه‌مید روكن عه‌لی عه‌بوود، سه‌رۆك ئه‌ركانی پرۆسه‌كانی جه‌زیره و بادییه و مقه‌ده‌م فه‌رحان ئیبراهیم، فه‌رمانده‌ی سرییه‌ی پشتیوانیی و چوار سه‌رباز كوژران و 7 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون".
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند: "سێ خۆكوژی داعش له نزیك به‌نداوی حه‌دیسه (170كم رۆژئاوای ئه‌نبار) خۆیان به هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قانده‌وه، به گوێره‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان 3 سه‌رباز كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون".
ئه‌و سه‌رچاوه زیاتر گوتی: "له‌به‌ر پێشبینیكردنی ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه، هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌موو میحوه‌ره‌كانی قه‌زای حه‌دیسه بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌و ناوچه‌یه‌ی داعش‌یش كردبوویه ئامانج ژماره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان زیادكراون".
له‌لایه‌كی دیكه حه‌شدی شه‌عبیی رایگه‌یاند: "هێزه‌كانیان له هێڵی (لاین) له رۆژئاوای شارۆچکەی سامه‌ڕا (170 كم باكووری به‌غدا) به‌ره‌و ناوچه‌ی جه‌زیره له رۆژئاوا سەربازگەی سپایكه‌ر په‌ڕیونه‌ته‌وه".
راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبیی روونیكرده‌وه: "ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ده‌وروبه‌ری ئه‌مباره‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سوپای عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن كه له دوای كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ له حوزه‌یرانی 2014 ئه‌و ئه‌مبارانه له لایه‌ن داعش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه".
فه‌رمانده‌یی پڕۆسه هاوبه‌شه‌كانی رۆژئاوای عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: "پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوورگه‌ی سامه‌ڕا (له باشووری پارێزگای سەڵاحەدین)، ده‌ستپێكردووه".
و: م.ح