بۆڕیی گواستنەوەی نەوت لە نێوان كەركووك و ھەولێر تەقییەوە

K24- هەولێر

پەیامنێرمان لە کەرکووک رایگەیاند بۆڕیی گواستنەوەی نەوت لە نێوان كەركووك و هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە، تەقییەوە.

پەیامنێری (كوردستان24) لە کەرکووک گوتیشی: "بۆڕیی گواستنەوەی نەوت لە نێوان كەركووك و هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە، تەقیوەتەوە و بەو ھۆیەوە ھێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی ئەمنیی توندیان لە دەوروبەری ئەو ناوچەیە گرتووەتەبەر و دەوامی قوتابخانەكان لەو سنوورە راگیراوە".

پەیامنێرمان ئاماژەشی کرد کە: "سەرچاوە ئەمنییەکان هێشتا یەکلا نەبوونەتەوە ئایا بۆڕییەکە بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە گڕی گرتووە یاخود تەقێندراوەتەوە".

 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2019f3d3-8527-4f13-87fe-517582a5e59d/taqinaway%20bori%20nawt%20dobz2.ism/manifest https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/510a5a06-f972-4f2b-b828-276b0164155f/taqinaway%20bori%20nawt%20dobz.ism/manifest