ژنێك سه‌رى منداڵێكى بڕيوه و هاوار ده‌كات "من تيرۆريستم"
K24 – هه‌ولێر:
ژنێك سه‌رى منداڵێكى به‌ده‌سته‌وه گرتووه و له وێستگه‌يه‌كى ميترۆدا له شارى مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا، هاوار ده‌كات، "من تيرۆريستم".
نووسينگه‌ى داواكارى گشتيى مۆسكۆ رايگه‌ياند، به بڕيارى دادگا ئه‌و ژنه له لايه‌ن پۆليسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام تا ئێستا پۆليس تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به تيرۆره‌وه رانه‌گه‌ياندووه.
پۆليس له‌و بڕوايه‌دايه، ئه‌و منداڵه‌ى كه له لايه‌ن ژنه‌كه‌وه كوژراوه، ته‌مه‌نى سێ بۆ چوار ساڵه و دواى ئه‌وه‌ى باوك و دايكى له ماڵ چوونه‌ته ده‌ره‌وه، له لايه‌ن ئه‌و ژنه‌وه كوژراوه.
ئه‌و ژنه له وێستگه‌يه‌كى ميترۆدا، سه‌رى منداڵه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه گرتووه و هاوار ده‌كات: "من تيرۆريستم، رقم لێتانه.. نه‌ياران".
به گوێره‌ى زانيارى پۆليس، ئه‌و ژنه له 1977 له ناوچه‌كانى ئاسياى ناوه‌ڕاست له‌دايكبووه و ده‌ستى چووه‌ته خوێنى ئه‌و منداڵه.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن
و:ئ.هـ