دادوه‌رێكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌پڵ دژی (ئێف بی ئای) بڕیاریدا
K24ـ هه‌ولێر
له داوایه‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵ له دادگایه‌كی كالیفۆڕنیا، دادوه‌رێكی ئه‌مریكا پشتگیریی هه‌ڵوێستی (ئه‌پڵ)ی كرد به نه‌كردنه‌وه‌ی كۆدی مۆبایله‌كانی ئایفۆن.
دادوه‌رێك له ئه‌مریكا له چوارچێوه‌یه‌ی داوایه‌كدا كه گفتووگۆیه‌كی زۆری یاسایی به‌دوای خۆیدا هێنا، بڕیاریدا به‌وه‌ی ناكرێت كۆمپانیای ئه‌پڵ رێگه بدات به نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی به بینینی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ناو مۆبایله‌كانی ئایفۆن هه‌یه.
دادوه‌ره‌كه‌ی شاری برۆكلین ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا تۆماری كردبوو، تێیدا داوای كردبوو به پابه‌ندكردنی كۆمپانیای ئه‌پڵ به كردنه‌وه‌ی ئامێری ئایفۆنی (داخراو به كۆد) له كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان.
له كێشه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌زگای (ئێف بی ئای) داوای له كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد كۆدی ئامێری ئایفۆنی تایبه‌ت به تۆمه‌تبار ره‌زوان فاروق بكاته‌وه كه تۆمه‌تباربوو به كوشتنی 14 كه‌س له ناوچه‌ی سان بیرناردینۆ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له كۆتایی ساڵی رابردوو، به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌ڵستی ئه‌و داوایه‌ی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی "داوایه‌كی مه‌ترسیداره و پێشینه‌ی نییه".
به‌پێی پێڕاگه‌یاندنێكی دادوه‌ری داوا له ئه‌پڵ كرا هاوكاریی دادگا بكات بۆ گه‌یشتن به‌و زانییاریانه‌ی له‌ناو ئایفۆنی تۆمه‌تبار ره‌زوان هه‌یه كه گوایه زانیاریی "گرنگ"ن.
به‌ڵام سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ، تیم كۆك گوتی: "ئه‌وه پێشێلكارییه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مریكا".
دواجار دادوه‌ر جێمس ئۆرنستین پشتگیریی داواكه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵی كرد و بڕیاریدا: "یاسایه‌كه لێره جێبه‌جێ ناكرێت و ناكرێت ئه‌پڵ پابه‌ندبكرێت به هاوكاریی لێكۆڵینه‌وه كه حكوومه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات".
دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند تانه له بڕیاره‌كه ده‌ده‌ن له رێگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا و ئێف بی ئای پشت به‌هه‌مان ئه‌و یاسایه ده‌به‌ستن كه یاسای "فه‌رمانه‌كانی دادوه‌ریی ساڵی 1789"ی ئه‌مریكایه.
سه‌رچاوه: بی بی سی، وه‌رگێران: ن.ف