له هه‌ولێر پۆلیس 25 قومارخانەی داخست
K24 – هه‌ولێر:
نه‌قیب هۆگر عه‌زیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند، پۆلیسی شاره‌وانیی 25 قومارخانه‌ی لە ناو هەولێر داخستووه.
نەقیب هۆگر عەزیز تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی (كوردستان24) گوتی: "بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارەوانيی هەولێر 25 قومارخانەی لە ناو هەولێر داخست".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی: "له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا قومارخانه‌كانی به مۆڵه‌ت كە پێشتر مۆڵەتی كاركردنیان وه‌رگرتبوو دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت لێیان داخراون، ئەوانەش كە مۆڵه‌تیان نه‌بووه دوای داخستنیان لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێ".
داواشی لە هاووڵاتیان كرد: "هەر كاتێك هەستیان كرد شوێنێك هەیە قوماری تێدا دەكرێ، لە رێگەی هێڵە گەرمەكانی پۆلیسی هەولێر كە بێ بەرامبەرە بە ژمارەكانی (066104، 066124، 066134، 066144)"، راسته‌وخۆ ئاگاداریان بكەنەوە.
ئا: م.ح