به‌شار ئه‌سه‌د "لێبوردنێكى گشتيى" ده‌ركرد

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د، "لێبوردنى گشتيى" بۆ هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ركرد، كه چه‌ك داده‌نێن و خۆيان راده‌ستى هێزه‌كانى سوپا ده‌كه‌ن.
به‌شار ئه‌سه‌د، "تيرۆريستان"يشى به پێشێلكردنى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چه‌كدارى له دژى هێزه حكومييه‌كان تۆمه‌تبار كرد.
له نوێترين ديمانه‌يدا كه له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى "ARD"ى ته‌له‌فزيۆنى ئه‌ڵمانيا ئه‌نجاميدا، به‌شار ئه‌سه‌د رايگه‌ياند، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر به‌رهه‌ڵستكارێكى سووريا مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتى سوورياى له‌گه‌ڵ بكرێت، يه‌كه‌م كار پێويسته ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌جێنداى سياسى هه‌يه با بێته ناو پرۆسه‌ى سياسييه‌وه و ئه‌گه‌ر نييه‌تى ئه‌وه له‌سه‌ر خۆى ده‌وه‌ستێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "به نسبه‌تى ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌و پرسه ياسايى و ده‌ستوورييه و له‌سه‌ر بنه‌ماى پشتبه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى سووريا دامه‌زراوه و هيچ ده‌وڵه‌تێك رێگه به هاووڵاتيانى نادات، چه‌كى ئۆتۆماتيكى به‌ده‌سته‌وه بگرێت و زيان به گيان و سه‌روماڵى هاووڵاتييان بگه‌يه‌نێت".
گوتيشى: "ئه‌وه ته‌نيا شتێكه كه ئێمه داواى ده‌كه‌ين و له‌وه زياتر داوا ناكه‌ين، ئێمه به بڕيارى لێبوردنى گشتى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ين".
له باره‌ى بڕيارى ئاگربه‌ستيشه‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د گوتى: "له لايه‌ن خۆمانه‌وه وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه‌مان نه‌داوه‌ته‌وه كه گرووپه‌كان كردوويانه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى سوپا و ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر خاترى پاراستن و جێبه‌جێكردنى بڕيارى ئاگربه‌ست كردووه".
و: ئ.هـ