لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ دهۆك چى له‌ باره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازييه‌وه‌ ده‌ڵێن

زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان بێدەنگییان ھەڵبژاردووە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b881adef-9578-4b73-ad12-a713769cd064/projei%20chaksazi%20dhok.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لەو كاتەی بارزانی بڕیارە چاكسازییەكانی لەناو حزبەكەی و حكومەت راگەیاند، زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان بێدەنگییان ھەڵبژاردووە، پارتیش دەڵێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە چاكسازییانە لە خۆمانەوە دەستپێدەكەین.

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌ره‌تاى شوباتى رابردوودا، دوو بڕيارنامه‌ى له‌ باره‌ى چاكسازييه‌وه‌ ده‌ركرد، يه‌كێكيان تايبه‌ت بوو به‌ چاكسازى له‌ ناو پارتى ديموكراتى كوردستان و دووه‌ميشيان تايبه‌ت بوو به‌ ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ناو سيستمى سياسى و ئيدارى هه‌رێمى كوردستاندا.

ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، ئه‌وان وه‌ك پارتى خاوه‌نى پڕۆژه‌يه‌كى نه‌ته‌وه‌يى گه‌وره‌ن و يه‌كه‌م لايه‌ن ده‌بن پابه‌ندى بڕياره‌كانى چاكسازى ببن.

ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان هه‌رێم كه‌مال ئاغا رايگه‌ياند، پێويسته‌ بڕياره‌كان بچنه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.