مهڕێك به خورییهكهیهوه چووه كتێبی گینیسهوه !
K24ـ ههولێر
كریس ئەو مەڕەیە بە خورییە زۆرەكەی كه 41 كیلۆگرام بوو، چووە كتێبی گینیسەوه.
ئەو مەڕە ماوەی چەند ساڵێكە لە ڕانەكەی دابڕاوە و ئازادانە لە نزیك كانبێرە پایتەختی ئوستوڕالیا ژیاوە، بۆیە خورییەكەی ساڵانە درێژ بووە و چڵكێكی زۆری لەسەر نیشتووە.
خورییەكەی كریس ئێستا لە مۆزەخانەی نیشتمانی لە كانبێرەی پایەتەختی ئوستوڕالیا نمایشدەكرێت، بەڵام خۆشبەختانە كریس ئێستا دووبارە لە كیڵگەیەكی پایتەخت لەگەڵ ژمارەیەك مەڕی دیكە دەژی، سەرپەرشتیارانیشی بەمەڕێكی ھەرەپاسی ناودەبەن.
تامی ڤێن دانگ، چاودێر لە ڕێكخراوی پاراستنی ئاژەڵ گوتی: "ئەوكاتەی خەڵكی لە دەوروبەردان، كریس دواترین مەڕە دەركەوێت، بەڵام ئەوكاتەی گەیشتە شوێنی مەبەست ئەوە زۆر ئازا و شەڕانگێزە".
ئەوكاتەی كریس دەدۆزرێتەوە نەیتوانیوە لەبەر خوریییە زۆرەكەی بەئاسانی بڕوات، چونكە بەپێی شارەزایانی بواری ئاژەڵ كریس بەقەد شەش ساڵ خوری ھەبووە.
سهرچاوه: ئاژانسهكان، داڕشتنهوه: ن. ف