نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: 131 هەزار په‌نابه‌ر گه‌یشتنه ئه‌وروپا
K24ـ هه‌ولێر
كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 131 هه‌زار و 724 په‌نابه‌ر له رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتنه ئه‌وروپا.
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌دریان ئیدواردز گوتی: "له ناو ئه‌و ژماره‌یه‌ی په‌نابه‌ران، 122 هه‌زار 637 كه‌س گه‌یشتنه یۆنان".
گوتیشی: "له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، نزیكه‌ی 410 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه".
گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "24 هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له یۆنان پێویستیان به شوێنی حه‌وانه‌وه‌یه، كه له نێویاندا 1500 كه‌س له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یۆنان ناتوانێت به‌ته‌نیا ئه‌و بارودۆخه به‌ڕێوه‌ببات و پێویسته پلانی "دابه‌شكردنی كۆچبه‌ران به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا" جێبه‌جێبكرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوو، پۆلیسی مه‌كدۆنیا گازی فرمێسكڕێژی به‌كارهێنا له دژی سه‌دان په‌نابه‌ر كه ده‌یانویست به‌شێویه‌كی نایاسایی سنووری یۆنان ببه‌زێنن و دەربازی یۆنان بن.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، پۆلیس لە هه‌وڵ دایە بۆ بڵاوه‌پێكردنی سه‌دان په‌نابه‌ر له به‌رده‌م ده‌رگایه‌كی سنووری یۆنان لەگەڵ مەکدۆنیا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسەکە ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه داوا ده‌كه‌ن رێگایان پێبدرێت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ربازبن، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌و وڵاته رێگه‌یان پینادات.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، 300 په‌نابه‌ری عێراق و سووریا هه‌وڵیاندابوو بۆ به‌زاندنی دیواری سنووریی نێوان یۆنان و مه‌كدۆنیا، له‌به‌رامبه‌ردا پۆلیسی ئه‌و وڵاته به‌رهه‌ڵستیان كرد.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان، وه‌رگێڕان: ن،ف