ناتۆ: مۆسكۆ و دیمه‌شق په‌نابه‌رانی سووریا وه‌ك چه‌كێك لە دژی ئه‌وروپا به‌كاردێنن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه دیبلۆماتییه‌كان رایانگه‌یاند، تا ئێستا كه‌شتییه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی باكووری ئه‌تڵه‌سیی نه‌چوونه‌ته ناو سنووری دەریایی توركیا، فه‌رمانده‌ی ناتۆش له ئه‌وروپا رووسیا و سووریای به‌وه تۆمه‌تباركرد په‌نابه‌رانی سووریا وه‌ك چه‌كێك دژی ئه‌وروپا به‌كاردێنن.
ئه‌و سه‌رچاوه دیبلۆماتییانه به ئاژانسیی فرانس پرێسی راگه‌یاند: "له‌به‌ر نه‌بوونی ره‌زامه‌ندیی توركیا، ئه‌و كه‌شتییانه‌ی ناتۆ نێردراونه‌ته ده‌ریای ئیجه بۆ چاودێریكردنی تۆڕی قاچاغچیكردن به كۆچبه‌ران، له‌به‌ر نه‌بوونی ره‌زامه‌ندیی توركیا، تا ئێستا نه‌چوونه‌ته ناو سنووری دەریایی توركیا".
لای خۆیه‌وه جنرال فیلیپ بریدلۆف، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه له رووسیا و سووریای تۆمه‌تباركرد و گوتی: "شه‌پۆڵی په‌نابه‌رانی سووریا وه‌ك چه‌كێك بۆ شێواندنی سه‌قامگیریی ئه‌وروپا به‌كاردێنن".
یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێشنیازی ته‌رخانكردنی یارمه‌تیی دارایی بۆ ئه‌ندامه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو
ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێشنیازی یارمه‌تیدانی دارایی بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه ده‌خاته‌ڕوو، لای خۆیه‌وه بۆ رێكخستنی پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران، حكوومه‌تی یۆنان پێویستییه داراییه‌كانی به بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ خه‌مڵاندووه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی یۆنان گوتی: "ناتوانین پێشوازیی له هه‌موو په‌نابه‌ران بكه‌ین كه ده‌گه‌نه وڵاته‌كه‌مان"، له كۆتایی مانگی رابردووش وه‌زیری ناوخۆی یۆنان رایگه‌یاند: "22 هه‌زار كۆچبه‌ر له وڵاته‌كه‌یدا هه‌ن".
له چوارچێوه‌ی "رێككه‌وتنی دووباره قه‌بووڵكردن" له نێوان ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره، حكوومه‌تی یۆنان بڕیاریداوه 308 كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه كه زۆربه‌یان مه‌غریبی و جه‌زائیری و تونسین ده‌ربكات، دوێنێش 150 كه‌س له‌وانه دوورخرانه‌وه.
"زیاتر له 7 هه‌زار په‌نابه‌ر له نێوان مه‌کدۆنیا و یۆنان گیریان خواردووه"
له‌به‌ر ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی مه‌کدۆنیا خستوویه‌ته سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی رێگه‌یان پێده‌درێ بێنه ناو خاكه‌كه‌ی، هێشتا زیاتر له 7 هه‌زار كۆچبه‌ر كه زۆربه‌یان سووریی و عێراقین و ژماره‌یه‌كیشیان كوردن له ده‌روازه‌ی سنووری ئیدۆمینی سه‌ر سنووری یۆنان گیریان خواردووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌به‌ر بارودۆخی مرۆیی رێگه‌درا نزیكه‌ی 30 په‌نابه‌ر به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به مه‌کدۆنیاوه تێپه‌ڕبن، ئه‌و كاره وایكرد سه‌دان په‌نابه‌ری عێراقیی و سووریی هه‌ڵبكوتنه سه‌ر به‌ربه‌ستی پۆلیسی یۆنان.
ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌شێك له ته‌لبه‌نده‌كانیان به‌ره‌و سنووری مه‌کدۆنیا كرده‌وه، پۆلیسی مه‌کدۆنیاش به گازی فرمێسك‌ڕێژ وه‌ڵامی دانه‌وه.
لای خۆیه‌وه كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌وه هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین"، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌کدۆنیا گوتی: "ئه‌و كاره‌ی پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌کدۆنیا به بی بی سی راگه‌یاند: "نزیكه‌ی 400 گه‌نجمان بینی ده‌یانویست به زۆره ملێ له یۆنانه‌وه بێنه ناو مه‌کدۆنیا".
"ئه‌و كۆت و به‌ندانه پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تین"
لای خۆیه‌وه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مه‌درید نیگه‌رانی خۆی له‌و كۆت و به‌ندانه ده‌ربڕی كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاتانی به‌لكان خراونه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران و گوتی: "ئه‌و كۆت و به‌ندانه پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی و رێزگرتنی مرۆیین".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ رایگه‌یاند: "له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه تا ئێستا، زیاتر له 131 هه‌زار كۆچبه‌ر به رێگەی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا".
و: م.ح