كاتی دەستپێكردنی پشووی ئادار دیاركرا
K24 - ھەولێر:
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پشووی مانگی ئادار لە رێکەوتی 6 مانگەوە دەستپێدەكات.
لە راگەیاندراوێكدا سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "به‌پێی یاسای په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به رۆژانی پشووی فه‌رمیی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رۆژانی پشووی مانگی ئادار راده‌گه‌یه‌نێت".
سەفین دزەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 6 ی ئادار پشووی فه‌رمییه له بڕی رۆژی 5ی ئادار که یادی راپه‌رینه و ده‌که‌وێته رۆژی شه‌ممهوە، رۆژی یه‌كشه‌ممەش 13ی ئادار پشووه له بڕی رۆژی راگه‌یاندنی رێککه‌وتنامه‌ی 11ی ئادار که ده‌که‌وێته رۆژی هه‌ینیی، هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه، 14ی ئادار پشووه به بۆنه‌ی له دایکبوونی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی".
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "رۆژی 20 تا 24 ی ئادار پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆزه".
روونیكردەوە: "ئه‌م رۆژانه‌ی ئاماژه‌یان پێدراوه، له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانی حکوومه‌ت پشووی فه‌رمین، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیش به‌پێی خشته‌ی تایبه‌ت به خۆیان پشووه‌کانیان دیاریکراوه".