فەرەنسا كەمپی كالێ دادەخات كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردن

لە سەرەتای ئەو ھەفتەیە زیاتر لە 1000 پەنابەر كە زۆرینەیان خەڵكی باشوور و رۆژئاوای كوردستان بوون كەمپەكەیان جێھێشتووە.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fe962701-5a5e-449b-ac28-dba61bc1089e/kampi%20kale%202.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

كەمپی كالێ دەكەوێتە نێوان شارەكانی كالێ و دانكیغ لە فەرەنسا زۆرینەی دانیشتوانی ئەو كەمپە كوردن و حكوومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری داخستنی داوە.

بەرپرسانی کارگێڕیی ئەو ناوچەیە كەمپی كالێیان داخست، كارمەندانی شارەوانیی ئەو ناوچەیە كەل و پەلەكان كۆدەكەنەوە بۆ ئەوەی ھیچ شوێنەوارێكی ئەو كەمپە نەمێنێت.

دوای ئەوەی لە سەرتای مانگی رابردوو نوێنەرانی حكوومەتی فەرەنسا سەردانی كەمپی كاڵێیان كرد، دوایان لە دانیشتوانی كەمپەكە كرد، كە كەمپەكە چۆڵ بكەن چونكە حكوومەتی ئەو وڵاتە بریاری داخستنی یەكجارەكی كەمپی كالێی داوە.

لە سەرەتای ئەو ھەفتەیە زیاتر لە 1000 پەنابەر كە زۆرینەیان خەڵكی باشوور و رۆژئاوای كوردستان بوون كەمپەكەیان جێھێشتووە.

كەمپی كالێ كەوتووەتە سەر سنووری نێوان فەرەنسا و بەریتانیا و زۆربەی ئەو پەنابەرانەی نیشتەجێی ئەو كەمپەن دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ سنوورەكانی بەریتانیا.

میدیاكانی فەرەنسا باس لەوەدەكەن، كە كەمپی كالێ لە ژێر فشاری بەریتانیا داخراوە، چونكە بوونی ئەو كەمپە كاریگەریی کردووەتە سەر جموجۆڵی بازرگانیی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چوارچێوەی وڵاتانی ئەوروپا بەشێك لە كۆچبەران روویان لە فەرەنسا كردووە، بەڵام رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە دەڵێن پەنابەرانی فەرەنسا لە دۆخێكی خراپدان.

ئامادەكردنی: ش، م