هاوپەیمانان له چه‌ند میحوه‌رێك داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، چه‌كدارانی داعشیان له چه‌ند میحوه‌رێك بۆردومانكرد.
عه‌مید دێده‌وان محه‌ممه‌د خورشید فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له میحوه‌ری خازر تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوتی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان پێگه‌كانی داعشیان له گونده‌كانی وه‌رده‌ك و به‌ده‌نه و كه‌به‌رلی له میحوه‌ری خازر بۆردومانكردووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به‌پێی زانیارییه‌كان فڕۆكه‌كان ئۆتۆمبێڵێكی سه‌ربازیی داعشیان له ناوچه‌كه بۆردومانكردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیوا ئازاد حه‌وێزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی زێره‌ڤانی له میحوه‌ری ناوه‌ران به كوردستان24 راگه‌یاند: "فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی، چه‌كدارانی داعشیان له چوار ریانی كه‌سكێ بۆردومانكردووه".
له مانگی ئابی 2014، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له باشووری كوردستان چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن.
له ئه‌یلوولی 2014، هاوپه‌ێمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداری زیاتر له 60 وڵات به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا پێكهات، له‌وكاته‌وه جگه له عێراق فڕۆكه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه چه‌كدارانی داعش له سووریاش بۆردومانده‌كه‌ن.
ئا: م.ح