یۆنامی: مانگی رابردوو 670 كه‌س كوژراون
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق (یۆنامی) رایگه‌یاند، مانگیی رابردوو 670 كه‌س له عێراق كوژراون و 1290 دیكه‌ش برینداربوون.
یۆنامی روونیكرده‌وه: "له كۆی 670 كوژراوه‌كان 410 كه‌سیان مه‌ده‌نی بوونه، كه 11 كه‌سیان پۆلیسی فیدرالی و ئه‌ندامانی به‌رگری شارستانی له هێزه‌كانی سه‌حوه و پاسه‌وانانی تایبه‌تی و پۆلیسی پاسه‌وانیكردنی دامه‌زراوه‌كان و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له كۆی 1290 بریندار، 1050 كه‌سیان مه‌ده‌نی بوونه، له‌و ژماره‌یه‌ش 34 كه‌سیان پۆلیسی فیدرالی و ئه‌ندامانی به‌رگری شارستانی له هێزه‌كانی سه‌حوه و پاسه‌وانانی تایبه‌تی و پۆلیسی پاسه‌وانیكردنی دامه‌زراوه‌كان و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ن".
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاشكرایكرد: "له 670 كوژراوه‌كانی مانگیی رابردوو، 260 كه‌سیان له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بوون له نێویشیاندا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه تایبه‌ته‌كان و میلیشیاكانن".
زیاتر روونیكرده‌وه: "له‌و 1290 برینداره‌ی مانگیی رابردووش، 240 كه‌سیان له هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه"، گوتیشی: "ئاماره‌كان قوربانیانی هێزه ئه‌ه‌نییه‌كانی پڕۆسه‌كانی ئه‌نبار ناگرێته‌وه".
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی گوتی: "به به‌راورد به مانگیی كانوونی دووه‌می رابردوو كه ئه‌و كات 849 كه‌س كوژرابوون و 1450 كه‌سیش برینداربوون، قوربانیان له مانگیی شوبات كه‌میكردووه".
یۆنامی روونیكرده‌وه: "له‌و ناوچانه‌ی ململانێی چه‌كدارییان تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ له عێراق، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووچاری زه‌حمه‌تیی بووه‌ته‌وه تا ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ده‌ستبكه‌وێ".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی uniraq ، و: م.ح