سه‌رۆكی ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی زیدانی دیاریی كردووه
K24 ـ هه‌ولێر
هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌نجامێكی خراپی ریال مه‌درید دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ر ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌كی راهگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا، دواشكسته‌كه‌ی دێربی له به‌رانبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، دووباره ده‌نگۆی رۆیشتنی زیدان له ریال مه‌درید بڵاوبووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا له هه‌واڵه‌كانی ئه‌مڕۆیان بڵاویان كردۆته‌وه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه مه‌دریدیه‌كه، له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستنه‌هێنانی چامپیۆنزلیگ شوێنگره‌وه‌یه‌كی بۆ زیزۆ ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌وا بێ دوو دڵی ئه‌و پیاوه فرانسیه له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه.
رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ماسملیانۆ ئه‌لێگری كه ئێسته راهێنه‌ری یوڤێنتۆسه نزیكترین كه‌سه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.