مامۆستایانی ناڕازی سوورن له‌سه‌ر داواكانیان و هه‌ندێكیشیان بایكۆتییان شكاند

خوێندكاران بوونه‌ته‌ قوربانی
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2e21d288-9275-4f82-a613-90f0841e830f/xwendn%20slemani.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

هێشتا هۆڵی زۆربەی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی چۆڵە و دەرگایان بەڕووی قوتابیاندا نەکراوەتەوە، مامۆستایانی ناڕازی سوورن لە سەر داواکارییەکانیان و ئامادەنین لەژێر هیچ فشارێکدا بایکۆت بشکێنن.

ئەگەرچی بایکۆتی دەوام لەلایەن مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ داواکاری خەرجکردنی مووچەکانیانە، بەڵام خوێندکارانیش لەو نێوەندەدا بوونەتە سووتوو  و باجی گەورەیان داوە.

شکاندنی بایکۆتی دەوام لەلایەن بەشێك لە مامۆستایان لەکاتێکدا دێت کە نزیکەی مانگێکە مامۆستایانی ئەو سنوورە، بایکۆتی دەوامەکانیان کردووە، قوتابخانەکانی ناو شاری سلێمانی 307 قوتابخانەیە و لەو ڕێژەیه‌ش نزیکەی سەدو پەنجا قوتابخانە بایکۆتی شکاندووەو ئێستا پرۆسەی خوێندن تیدا ئاساییە.