بچووكترین ملیاردێری جیهانه
K24 - هه‌ولێر:
كچه سوارچاكی نه‌رویجی ئه‌لێكساندرا ئه‌ندرسۆن، كه سامانه‌كه‌ی له 1.2 ملیار دۆلار پێكهاتووه، به بچووكترین كچه ملیاردێری جیهان داده‌نرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا ته‌مه‌نی بیست ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردووه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره ئه‌لێكساندرا و كاترینای خوشكی ناویان له لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان دێت، كه ریزبه‌ندی 1475ه‌هه‌میان گرتووه.
سامانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كه‌ی ئه‌و كچه نه‌رویجییه، له دوای گواستنه‌وه‌ی پشكه‌كانی یۆهان ئه‌ندرسۆنی باوكیان دێت، كه سه‌رمایه‌كه‌ی خۆی له گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌رویج به‌ناوی "ڤراد" له ساڵی 2007 گواسته‌وه سه‌ر ناوی كچه‌كانی.
سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش، خۆی له پیشه‌سازی تووتن و جگه‌ره‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌وپێه‌ی باپیره گه‌وره‌ی ئه‌لێكساندرا، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره بووه له نه‌رویج.
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له ساڵی 2005، به‌شێك له پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌یان به به‌های 500 ملیۆن دۆلار فرۆشت و له كه‌رتی نیشته‌جێكردن ده‌ستییان به وه‌به‌رهێنان كرد.
له ساڵی 2007یش باوكی ئه‌لێسكاندرا، 80%ی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی خسته‌ر سه‌رناوی كچه‌كانی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه زۆره‌ی ئه‌و كچه ملیاردێره، به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كانی له ماڵه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات، ماڵه‌كه‌ی له‌ناو یه‌كێك له كێڵگه‌كانی ئه‌ڵمانیایه و زۆربه‌ی كات سه‌رقاڵی ئه‌سپسوارییه و تا ئێستاش چه‌ندین خه‌ڵاتی له پێشبڕكێكانی ئه‌سپسواری به‌ده‌ستهێناوه.