"ھێشتا بۆ ترەمپ ئەستەمە ببێتە کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان"

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌نگی كاندیدانه‌ به‌ڵام هێشتا وه‌ك تاكه‌ كاندید یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8b76558d-99ac-4500-86d9-120f561ebbcd/US%20Seshemey%20Mezn.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ترەمپ لە دەنگدانەکەی سێشەممەی مەزن بەدەنگی ٢٣٣ نوێنەری کۆمارییەکان، لە پێشەنگی رکابەرەکانیەتی، واتە کۆی دەنگەکانی ترەمپ تا ئێستا ٣١٥ دەنگن.

بۆئەوەی ببێتە تاکە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا پێویستە ١٢٣٧ دەنگی پارتەکەی بە دەست بھێنێت.

رۆژ لە دوای رۆژ ململانێکان توندتر دەبنەوە، لاری ساباتۆ، شرۆڤەکاری بەناوبانگی ئەمریکی و بەڕێوه‌بەری سەنتەری سیاسی لە زانکۆی ڤێرجینیا، پێیوایە ھێشتا بۆ ترەمپ ئەستەمە ببێتە کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان، چونکە وەک ئەو دەڵێت، ٨٠%ی کۆمارییەکان دژی ترەمپن و پێیانوایە ئه‌و كاندیده‌ دەیەوێت پارتی کۆمارییەکان بکات بە دوو بەشەوە،

لاری ساباتۆ ده‌ڵێت: "نەیارێکی زۆر لەناو کۆمارییەکاندا ھەیە لەبەرامبەر ترەمپ. کە من پێموایە دەکات لەسەدا ٨٠ی ئەندامانی سەرۆکایەتی پارتەکەی. کاندیدێکیش لەناوخۆی پارتەکەی ئەو ھەموو نەیارەی ھەبێ زۆر ئەستەمە بتوانێ سەربکەوێ. بەدڵنیاییەوە دوێنێ شەو شەوی ترەمپ بوو بەرَم دڵنیام بەردەوام نابێت." 

بەڵام ترەمپ بەردەوام ئەوە رەتدەکاتەوە کە ھەوڵی دووبەرەکی دابێت و دەڵێت: "من ھەموو ھەوڵی من بۆ یەکخستن و پێشخستنی پارتەکەکەمە".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سەیرکەن، ھەموو ھەوڵی من بۆ یەكگرتنە، دڵنیام بۆ ھەندێک کەس ئەستەمە باوەڕ بەمە بکەن، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە ھەموو ھەوڵی من بۆ یەکخستن و پێشخستن و گەورەکردنی پارتەکەمانە".

چاودێران پێیانوایە ئەگەر ترەمپ لە ھەڵبژاردنەکانی ١٥ی مانگ سەرکەوتوو بێت، ئەو کات ده‌كرێت بگوترێت، تارادەیەك بەربەستەکانی بریوە و ئومێدی ئەوە ھەیە ببێتە تاکە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی.