بزانه كریستیانۆ و رامۆس داوای چی‌یان كردووه؟
K24 ـ هه‌ولێر
ئاستخراپی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، له نوێترین كاردانه‌وه‌یشدا ده‌ركه‌وتووه كه دوو ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید داوای ڕۆیشتنیان له سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێرجیۆ رامۆس داوایان له فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌رگای چوونه‌ده‌ریان له یانه‌كه له‌به‌رده‌میان واڵا بكات و بڕیاری جێهێشتنی یانه‌كه‌یان به‌گوێیدا چڕپاندووه، به‌ڵام پێرێز هه‌ر زوو داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌ت كردوونه‌ته‌وه.
كریستیانۆ ماوه‌ی 7 ساڵه یاریی بۆ یانه‌ی شاهانه ده‌كات، به‌ڵام تا دێت فشاره‌كانی له‌سه‌ری زیاد ده‌بێت و به‌رده‌وامیش به هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی تاوانباری ده‌كه‌ن.
سێرجیۆ رامۆسی ته‌مه‌ن 29 ساڵیش ته‌مه‌نێكی زۆر له‌و یانه‌یه به‌رێ كردووه و، چه‌ندان راهێنه‌ریشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال گۆڕیوه، ئه‌و له هاوینی 2005 له یانه‌ی سێڤییاوه بۆ ریزه‌كانی مێره‌نگی گواسترایه‌وه.