پەروەردە پشووی راگەیاند
K24- هەولێر
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پشووی رۆژی یەکشەممە 6/3/2016 کەرتی پەروەردەش لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا روونی کردەوە کە: "پشووی رۆژی یەکشەممە 6/3/2016 کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە سەفین دزایی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ رایگەیاند به‌پێی یاسای په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به رۆژانی پشووی فه‌رمیی، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رۆژانی پشووی مانگی ئاداری راگەیاند.
سەفین دزەیی گوتیشی: رۆژی یه‌كشه‌ممه 6 ی مانگی ئادار پشووی فه‌رمییه له بڕی رۆژی 5ی ئادار که یادی راپه‌رینه و ده‌که‌وێته رۆژی شه‌ممەوە، رۆژی یه‌كشه‌ممەش 13ی ئادار پشووه له بڕی رۆژی راگه‌یاندنی رێککه‌وتنامه‌ی 11ی ئادار که ده‌که‌وێته رۆژی هه‌ینیی، هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه 14ی ئادار پشووه به بۆنه‌ی له دایکبوونی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی.
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژەشی کرد کە: رۆژی 20 تا 24 ی ئادار پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆزه و ئه‌م رۆژانه‌ی ئاماژه‌یان پێدراوه له سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانی حکوومه‌ت پشووی فه‌رمین، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیش به‌پێی خشته‌ی تایبه‌ت به خۆیان پشووه‌کانیان دیاریکراوه.
ئا: ئا ، ف