توركیا.. ھێرش كرایە سەر بنكەیەكی پۆلیس

ھێرشەكەران دوو ژن بوون
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/cf087dac-5358-42cc-948d-06401ae7fe4e/stanbul%20chakdar.ism/manifest

K24 - ئیستەنبوڵ:

لە شاری ئیستەنبوڵ دوو ژن ھێرش دەكەنە سەر یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس لەو شارەی توركیا و ئێستا پۆلیس لە ھەوڵدایە بۆ دەستگریكردنیان.

سەرچاوەكانی ھەواڵ لە توركیا بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ دوو ژن لە ئیستەنبوڵ ھێرشیان كردوەتە سەر بنكەیەكی پۆلیس، بەڵام تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە ھێرشەكە لە رێگەی چییەوە بووە.

پەیامنێری (كوردستان24) رایگەیاند: "ئەو هێرشە لە ناوچەی بایرام پاشا، لە ناوەڕاستی ئیستەنبوڵ ئەنجامدراوە، ئێستا هێزێکی ئەمنی زۆر لەو ناوچەیە بڵاوەی پێکراوە و بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان، هەردوو هێرشبەرەکە لە باڵاخانەیەک گەمارۆ دراون".

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە لە دوێنێوە ھێزەكانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكانی دیكە لە سەرتاسەری توركیا خراونەتە ئامادەباشییەوە، دەزگای ھەواڵگریی توركیا زانیاریی ئەوەی بە ھێزە ئەمنییەكان دابوو كە دوو كەس لە سنووری سووریا دەربازی خاكی توركیا بوونە و بە مەبەستی ھێرشی تیرۆرستی ھاتوونەتە ناو وڵاتەكە.

داڕشتنەوە: ھ . م