فاو: مانگی رابردوو نرخی خۆراك له جیهاندا جێگیر بووه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (فاو) رایگه‌یاند، مانگی رابردوو نرخی خۆراك له جیهاندا جیێگیربووه و به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
رێكخراوی فاو گوتی: "پێنوێنی رێكخراوه‌كه بۆ نرخه‌كانی خۆراك له مانگی رابردوو جێگیربووه، چونكه دابه‌زینی نرخه‌كانی شه‌كر و به‌روبوومه‌كانی شیر له مانگی رابردوودا قه‌ره‌بووی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی زه‌یتی رووه‌كی كردووه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی پێنوێنی فاو: "مانگی رابردوو نرخه‌كانی خۆراك به تێكڕایی 150.2 خاڵی تۆماركردووه، به به‌راورد به مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو گۆڕانكارییه‌كی كه‌م روویداوه، چونكه ئه‌و كات نرخه‌كانی خۆراك 150.0 خاڵی تۆماركردبوو".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی فاو له باره‌ی به‌رهه‌می گه‌نم له جیهاندا بۆ ساڵی 2016 پێشبینیی كرد: "كۆی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم ئه‌مساڵ بگاته 723 ملیۆن ته‌ن له هه‌موو جیهاندا، ئه‌وه‌ش 10 ملیۆن ته‌نی به به‌راورد به ساڵی پار كه‌متره".
رێكخراوی فاو پێودانگ بۆ نرخی 5 جۆری سه‌ره‌كی خۆراك له بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌كا ئه‌وانیش (دانه‌وێڵه‌سه‌ره‌كییه‌كان، زه‌یتی رووه‌كی، به‌روبوومی شیر، گۆشت و شه‌كر)، بۆ ئه‌مه‌ش پشت به جمووجۆڵی ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان ده‌به‌ستێ.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری fao ، و: م.ح