دەمیرتاش: گەلی ئێمە لە بەرامبەر زوڵمی ئەكەپە سەردانانوێنێ

"ھیوادارم حكوومەت ئەو پەیامە بە باشی بخوێنێتەوە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7e524e3a-9f18-44ab-b168-563e96464759/salahadin%20damirtash.ism/manifest

K24 - ئامەد:

لە شاری ئامەد لە باكووری كوردستان ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، گەلەكەمان لە بەرامبەر زوڵمی پارتی داد و گەشەپێدان (ئەكەپە) سەردانانوێنێ.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بارەی رەوشی ئاڵۆزی ئامەد و خۆپێشاندانی شاری ئامەد لە باكووری كوردستان سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند: "لە بەرامبەر خۆپێشاندانی گەلی كورد لە ئامەد پۆلیس پیلانی (ئەكەپە)ی جێبەجێكرد، بەڵام  گەلی ئێمە لە بەرامبەر گاز و داری ئەوان نەترسان و سەری خۆیان دانەنواندن".

دەمیرتاش، سوپاسی گەنج و ژنانی ئامەدی كرد بۆ بەشدارییان لە خۆپێشاندانی ئامەد دژ بە قەدەغەی ھاتووچۆ لە ناوچەی سوور و گوتی: "سوپاسی گەنج و ژنان دەكەم بە شێوەیەكی باش و بە بڕیارێكی بەھێز بەشداریان كرد و بە (ئەكەپە)یان گوت، بوەستن، ھیوادارم حكوومەت ئەو پەیامە بە باشی بخوێنێتەوە".

گوتیشی: "گەلی ئێمە بە ھیچ شێوەیەك لە بەرامبەر زوڵمی ئەكەپە سەردنانوێن و ھەڵوێستی ئەوان دەخاتە تەنگەی زڵالەوە، ھەموو رۆژ دەبێ خەڵك گەڕەكەكانی ئامەد و دەوربەری لە شەقامەكان ناڕەزایەتییەكانی دیموكراسی دەربڕن".

دەمیرتاش، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "تاوانی مرۆڤایەتییە لێرە ئەنجامدەدرێت لە ھەر گەڕەكێك خەندەكێك لێ بدرێت یان دیوارێك دروست بكرێت، ئەوان بێن بیكەن بە ئامانجی تانك و تۆپەكانیان ئەوانە تاوانی شەڕن، بەپێی پەیمانی جنێف و رۆمابێت ئەكەپە 25 ماددەی پێشێلكردووە".