ئارامكۆ نرخی فرۆشتنی نه‌وت بۆ ئاسیا به‌رز ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره كۆمپانیای بواری نه‌وتی سعوودیه له مانگی داهاتوودا نرخی نه‌وت بۆ وڵاتانی ئاسیا به‌رز ده‌كاته‌وه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له 25 سه‌نت زیاتر ده‌فرۆشێته بازاره‌كانی ئاسیا.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه گه‌وره كۆمپانیاى بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سعوودیه كه ناسراوه به ئارامكۆ، بڕیاریداوه له مانگی داهاتوودا نرخی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی ئاسیا به‌رز بكاته‌وه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی سووكی عه‌ره‌بی 25 سه‌نت به‌رزده‌كاته‌وه هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی نایابیش 35 سه‌نت به‌رزده‌كاته‌وه، به‌ڵام نرخی نه‌وتی خاوی عه‌ره‌بی مامناوه‌ند ده‌ستكاری ناكات.
بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك نرخی نه‌وت له‌سه‌رووی 35 دۆلار مایه‌وه و له ئاڵوگۆڕی ئه‌مڕۆی بازاره‌كانی كڕین و فرۆشتنی نه‌وت به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 36 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا‌و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت خاوی ئه‌مه‌ریكیش به 34 دۆلار و 63 سه‌نتی تۆمار كرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك كه بڕیاره ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ببه‌سترێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاری نه‌وت.
رووسیاش وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ئاماده‌یی خۆی خۆی پێشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئۆپیك بكات و له‌دواین هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته‌ش ڤلاديمێر پۆتێنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه خۆی هاتۆته سه‌ر خه‌ت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆبوه‌ته‌وه‌و داوای لێكردوون به‌رهه‌می نه‌وتیان له ئاستی مانگی رابردوو بهێڵنه‌وه‌و زیادی نه‌كه‌ن، كۆمپانیاكانی روسیاش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به پۆتین دا كه به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد نه‌كه‌ن.