داهاتى ئه‌مساڵى خه‌ڵاتى ئۆسكار 89 مليۆن دۆلار بووه
K24 – هه‌ولێر:
دوایی كۆتاییهاتنی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار، خه‌رجیيه‌كانی ئه‌و رێوڕه‌سمه بۆ مه‌راسیمی ئه‌مساڵ ئاشكرا كران، به‌گشتی هه‌موو پرۆسه‌كانی ئه‌و بۆنه هونه‌رييه بۆ ئه‌مساڵ 43 ملیۆن دۆلاری تێچووه، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا ئه‌كادیمیای ئۆسكار 89 ملیۆن دۆلار داهاتی ده‌ستكه‌وتووه.
چەند رۆژێك پێش ئێستا باس باسی ئۆسکار و براوەکانی بوو، بەڵام لە لایەکیديكه‌وه داھات و قازانجێکی زۆر لە پشت ئەو مەراسیمەن کە بۆ ئەمساڵیش بە ملیۆنان دۆلار دەخەمه‌ڵێنرێت.
لە مەراسیمی ئەمجارەی ئۆسکاردا 37 ھه‌زار مەتری چوار گۆشەی فەرشی سوور بۆ ژێر پیێ ھونەرمەندان راخرابوو، کە بەھاکەی بە زیاتر لە 30 ھه‌زار دۆلار دەخەمڵێنرێت جیا لەوەی کە ھەر ھونەرمەندێكی بەشداربووی ژن نزیکەی 3 ھه‌زار و 500 دۆلاری تەنھا بۆ ماکیاژەکەی داوە.
پەیکەری ئۆسکار کە شەڕی زۆربەی ئەکتەر و ھونەرمەندەکان بوو بەھای دروستکردنی تەنھا 900 دۆلارە، بەڵام بۆ ھەر 30 چرکە لە رێکلامێکی ناو مەراسیمەکە دەبێت ٢ ملیۆن دۆلار بدرێت.
کڕینی ھەر تيکێتیێک و بەشداریکردن لە مەراسیمەکە بەرامبەر 750 دۆلارە، جیا لەوەی کە بۆ پەخشکردنی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکە ئەکادیمیایی ئۆسکار 75 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.
ھەروەھا خەرجیەکانی پاراستنی ئاسايشى مەراسیمەکەش زیاتر لە 250 ھەزار دۆلاری تێچووە و بۆ گواستنەوەی ھونەرمەندەکانیش زیاتر لە 750 ئۆتۆمبێلی لیموزین بەکارھێنراون.
ئەم خەرجیانەی ئۆسکار جیان لەو خەرجیانەی کە ھەر بەشداربوويەکی مەراسیمەکە لە کڕینی جلوبەرگی خۆي‌دا خەرجی دەکات کە تەنھا کڕینی جلوبەرگی خاتوو کارلۆت رامپلیتنگی ئەکته‌ر زیاتر لە 125 ھەزار دۆلار بووە.
ئۆسکار بۆ ئەم جارە 42 ملیۆن و 700 ھەزار دۆلاری لە تەواو کردنی مەراسیمەکەدا خەرجکرد، بەڵام سوودە گەڕاوەکەی چاوەڕوانکراو نەبوو و گەیشتە 89 ملیۆن دۆلار.