زێڕنگرانى هيندستان مانده‌گرن
K24 – هه‌ولێر:
حكومەتی هيندستان باجی لەسەر لەسەر زێڕنگران داناوە لەبەرامبەر ئەو بڕیارەش، زێڕنگران مانیانگرتووه و دووكانه‌كانیان بەڕووی كڕیاراندا داخستووه، بەو ھۆیەوە بازاڕی زێڕیش ئه‌وه‌نده لاوازبووه، كه داشكاندن بووه‌ته سیمای كڕین و فرۆشتنی زێڕ و خشڵ.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی هيند، ئارون جایتلی رایگه‌یاند كه باجیان به رێژه‌ی 15 له‌سه‌د، له‌سه‌ر زێڕ و كاری زێڕنگری زیادكردووه، زێڕنگرانی هندستان مانگرتنێكی چوار رۆژه‌یان راگه‌یاند و دووكانه‌كانیان داخست و به‌ته‌واوی بازاڕه‌كانیان چۆڵكرد.
راجیش كۆمار، زێڕنگره و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: دوكانمان داخستووه به‌هۆی زیادكردنی باجی سه‌ر كاره‌كانمان، ماوه‌ی سێ تا چوار رۆژ دووكان ناكه‌ینه‌وه و دوای ئه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین كه هه‌نگاوی داهاتوومان چی ده‌بێت.
حكومه‌تی هندستان به گوێره‌ی بودجه‌ی نوێی، ئاستی باجی له‌سه‌ر كاری خشڵ و زێر به‌رزكرده‌وه، تاوه‌كو داهات بۆ ده‌وڵه‌ت بگێڕێته‌وه.
سه‌عد بهانداری، يه‌كێكى ديكه‌يه له زێڕنگره‌كان و سه‌باره‌ت به بڕياره‌كه‌ى حكومه‌ت گوتى: بازاره‌كان داخراون، چونكه ئێمه ناڕازیین له زیادكردنی باجی سه‌ر كاری خشڵ، نابێت باج بخرێته سه‌ر زێڕ چونكه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بازار.
مانگرتنه‌كه به‌ته‌واوی ناوچه‌كانی راجكۆت و گوجاراتی هيندی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین مانگرتنی كه‌رتی پیشه‌سازییه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی باج.
له2012دا، حكومه‌تی هيند نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بوو باج له‌سه‌ر كاری خشڵ زیاد بكات، به‌ڵام به كاریگه‌ری گوشاره‌كان له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبۆوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له هيندستان به‌هۆى كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خشڵ، فرۆشی ئه‌و كانزاگرانبه‌هايه زۆر له كه‌میداوه ئه‌وه‌ش فرۆشیارانی ناچار كردووه كه داشكاندنی گه‌وره له نرخی زێڕ بكه‌ن له بازاره‌كاندا، به جۆرێك بۆ هه‌ر ئۆنسێك 53 دۆلار داشكاندنیان كردوه.