ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی كچه سویدییه رزگاركراوه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌ك باس له چۆنیه‌تی ئازادكردنی كچه سویدییه‌كه ده‌كات كه مانگی رابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت "له قووڵایی ده‌سه‌ڵاتی" داعش، ئازادكرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، باس له‌وه ده‌كات، كه "چه‌ند كه‌سێكی هه‌ڵپه‌رست" ده‌یانه‌وێت گومان بخه‌نه سه‌ر پرۆسه‌ی رزگاركردنی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین).
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی سوید و خێزانی ئه‌و كچه‌یه، داوایان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كردووه، كچه‌كه‌یان له ده‌ستی داعش رزگار بكه‌ن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونکردنەوەیەك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
ماوەیەکە چەند لایەن و پێگەی ئەلکترۆنی هەوڵ دەدەن بە شێوازی جۆراوجۆر گومان بخەنە سەر پرۆسەی رزگارکردنی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین) ئەو کچە سویدییەی لە رێکەوتی ١٧/٢/٢٠١٦ لە لایەن هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆرەوە لە قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی داعش رزگارکراوە.
لێرەدا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە چەند کەسێکی هەڵپەرست هەبوونە پێش ئەو پرۆسەیە ویستوویانە دۆخی دەروونیی خانەوادەی کچە سویدییەکە بقۆسنەوە و بەڵێنیان بە مامی کچەکە دابوو کە، بەرامبەر بە پارە رزگاری دەکەن و بەم هەوڵەشیان نەک سەرکەوتوو نەبوونە، بەڵکو گیانی کچەکەیان خستبوویە مەترسییەوە.
دوای ئەم هەوڵە خانەوادەکە و لایەنە فەرمیەکانی سویدی پەیوەندییان بە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە و داوای رزگارکردنی کچەکەیان کردووە ، ئەوە بوو دوای بەدواداچوونی ورد ئەرکەکە لە لایەن هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆرەوە سەرکەوتووانە جێبەجێ کراوە و لایەنە فەرمییەکانی هەردوولاش ئاگاداری وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٣/٣/٢٠١٦