به‌هۆی نووسینی كۆمێنتێك له فه‌یسبووك 13 ساڵ به‌ند ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
دادگای پاكستان سزای 13 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر گه‌نجێكدا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆمێنتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، سووكایه‌تی به موسڵمانه سووننه‌ئایینزاكان كردووه.
به گوێره‌ی لێدوانی پارێزه‌ران، ره‌زوان حه‌یده‌ر ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له‌لایه‌ن دادگای پاكستان، سێ تۆمه‌تی خراوه‌ته‌پاڵ، كه یه‌كێك له‌وان بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆوی رق‌و كینه‌ی تایه‌فییه له‌نێوان سووننه و شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و گه‌نجه پاكستانییه، كه شیعه‌ئایینزایه، له كۆمێنتێكدا، سووكایه‌تی به په‌یامبه‌ری ئیسلام، محه‌مه‌د (د.خ) ده‌كات.
عادل شه‌تاح، جێگری داواكاری گشتی كه‌یسه‌كه، بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" گوتی: "سكاڵاكه له‌مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵه‌وه له دژی ره‌زوان حه‌یده‌ر تۆماركراوه و تۆمه‌تی سه‌ره‌كی كه‌یسه‌كه‌ش بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی خراپه له‌دژی موسڵمانه سووننه‌ئایینزاكان".
شه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دادگای پاكستان به بڕی 250 هه‌زار روپیه 2500 دۆلار سزای ئه‌و گه‌نجه‌ی داوه، به‌ڵام ره‌زوان حه‌یده‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و مافی تانه‌لێدان له‌و بڕیاره‌ی دادگای وڵاته‌كه‌شی هه‌یه.
پارێزه‌ری ئه‌و گه‌نجه‌ش به هه‌مان شێوه تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه كردوویه‌تی ته‌نها لایك كردنی بابه‌ته‌كه بووه، نه‌ك خۆی بابه‌ته‌كه‌ی بڵاوكردبێته‌وه".
پاكستان یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و فیتنه‌ی تایه‌فی توندوتركردووه، به‌تایبه‌تیش له دوای په‌لامارێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری پیشاوه، كه به‌هۆیه‌وه 153 كه‌س كوژران، كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.
سه‌رچاوه: AFP