ئێران هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ ئه‌وروپا زياد ده‌كات

بڕياره‌، لەم مانگەدا ئێران ھەناردەی نەوتی بۆ ئەوروپا بەبڕی 300 ھەزار بەرمیل نەوت بەرزبكاتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

بڕياره‌، لەم مانگەدا ئێران ھەناردەی نەوتی بۆ ئەوروپا بەبڕی 300 ھەزار بەرمیل نەوت بەرزبكاتەوە.

وەزارەتی نەوتی ئێران بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران، لەھەوڵدایە لەمانگی ئازار، ئاستی ھەناردەی نەوت  بۆ ئەوروپا بەرزبكاتەوە بۆ نزیكەی 1 ملیۆن و 600 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.

لە ئێستادا رۆژانە بڕی 250 تا 300 ھەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێتە كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و سیبی سای ئیسپانی.

وەزارەتی نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووه‌، كە كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسايی رۆژانە بڕی 200 ھەزار بەرمیل نەوت لە ئێران دەكڕێت و ھەروەھا كۆمپانیای سیبی سای ئیسپانیش بڕی 35 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە لە ئێران ھاوردە دەكات، ھەروەھا ئێران داوا  دەكات  پشكی لەبازاڕی نەوتی بۆ بگەڕێتەوە.