له باسكهی یۆرۆلیگدا، بارسێلۆنا دۆڕا
K24 ـ ههولێر
لە قۆناخی ١٦ـی پاڵهوانییهتیی باسكهی یۆرۆلیگدا، یانهی بارسێلۆنا له کۆمەڵەی دووم یاریی دهكات، له دوایین یاری خۆشیدا له وڵاتی رووسیا بووه میوانی تیپی باسكهی خیمک و یارییهكهشی بە ئەنجامی ٧٥ خاڵ بەرامبەر ٦١ خاڵ دۆڕاند.
له یارییهكهدا، ئهلێكسی شڤێدی تهمهن 27 ساڵ كه ئهستێرهیهكی باسكهزانی رووسییه له یانهی خیمیك بووه پیاوی یارییەکە و بە تەنیا ١٦ خاڵی بۆ یانە رووسییەکە تۆمار کرد و سەرکەوتنی بۆ تیپەکەی بەدەستهێنا.
بارسێلۆنا لە خانەی پێنجەم خاوەنی ١٣ خاڵە و خیمکیش لە خانەی سێیەم بووە خاوەنی ١٤ خاڵ.
له یارییهكی دیكهی باسکەی یۆرۆلیگدا، پاناسیناکۆسی یۆنانی لە ئۆنیکاخا مالەگەی بردەوە.
پاناسیناکۆس بە ئەنجامی ٧٦ خاڵ بەرامبەر ٥٨ خاڵ لە یۆنیکاخای بردەوە و لە کۆمەڵەی یەکەمدا لە خانەی حەوتەم هەر خاوەنی ١١ خاڵە، پاناسیناکۆسێش ١٥ لە خانەی سێیەمی کۆمەڵەی یەبووە خاوەنی ١٥ خاڵ.
ئیلیۆت و یلیامس لە یارییەکە ١٦ خاڵی تۆمارکرد و پاناسیناکۆسی بەرەو سەرکەوتن برد.