ریال مه‌درید بۆ كڕینی ئه‌گوێرۆ شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه پلان بۆ گۆڕانكاری گه‌وره داده‌نێت، بڕیاریداوه بۆ وه‌رزی دادێ به ته‌واوه‌تی خۆی نوێ بكاته‌وه، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینی دادێ كه شه‌ڕی مان و نه‌مانی بۆ ده‌كات كڕینی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆیه.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا هاتووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید كه بڕیاریداوه گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ته‌رخان بكات.
ئه‌گوێرۆ ماوه‌ی 3 ساڵه بووه‌ته ئامانجی یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له چوارچێوه‌ی شكست ماوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی یانه‌كه بڕیاریداوه جارێكی دیكه به‌ختی خۆی بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه تاقی بكاته‌وه.
ئه‌گوێرۆ ئه‌م وه‌رزه 14 گۆڵی له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كردووه و، به جیاوازی 5 گۆڵ له جیمی ڤاردی دووره كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان خاوه‌نی 19 گۆڵه، ئه‌گوێرۆ له 2006 له یانه‌ی ئیندیپێندێنتی ئارجه‌نتیناوه بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گواسترایه‌وه، دواتر له 2011 یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی جێهێشت و به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی كۆچی كرد.