بهریتانیا.. له "كهشتییهكهی نوح" پارێزگاری چهند ئاژهڵێكی دهگمهن دهكات
K24 - ههولێر:
زۆرن ئەو ئاژەڵانەی زۆرترین كە رووبەرووی لەناوچوون بوونەتەوە. دیارترینی ئەوانە، ورچی ناوچەی چیای ئەندێزە لە ئەمریكای باشوور، كە چەند دانەیەكی كەمیان لێ ماوە، زانایان ھاوشێوەی پلانەكەی پێغەمبەر نووح، جووتێك ورچ بۆ باخچەی ئاژەڵانی "كەشتی نووح" دەگوازنەوە.
ھۆكاری كەمبوونی ئاژەڵ بۆ زۆر ھۆكار دەگەڕێتەوە كە راوكردن دیارترینیانە، ئەم 2 ورچەی ناوچەی ئەندێز، لە دەگمەنترین ورچەكانن، ئاژەڵدۆستان دەیانەوێت لە نەمان بیانپارێزن، بۆ ئەو مەبەستەش لە باخچەیەكی ئاژەڵانی ئاسایی دەیانگوازنەوە باخچەی ئاژەڵانی كەشتییەكی نووح، لە بریستڵی بهریتانیا، تا پارێزگارییان لێ بكهن و له رێگای زاوزێوه دووبارە زیاد ببنەوە.
پرۆفێسۆر مانفرید نێیكسیچ، سەرپەرشتیاری باخچەی ئاژەلانی فرانكفۆرت دهڵێت: "ھەندێك بژاردەمان لەبەر دەست بوو بۆ پارێزگاریكردن لێیان، ھەستمان كرد، بریستڵ باشترینیانە، پێمانوایە ئەمە لەبەرژەوەندی ورچەكانمانە، پێویستیان بە ئازادییەكی زۆرە، ئەوەش لەوێ بەردەست بێت".
بە پێی ئاژانسی جیھانی بۆ پاراستنی سرووشت، ورچی ئەندێزی لە تەك ئەو ئاژەڵانە ھەژمار دەكرێت كە لەژێر ھەڕەشەی لەناوچوونن، ئەم 2 ورچەش، توپا و سۆنكۆ، خۆیان لە فرانكفۆرت لە دایكبوون، بەڵام پرۆگرامی ئەوروپی بۆ ئاژەڵە دەگمەنەكان، داوای گواستنهوهی ئهو دوو ورچه دهكهن بۆ ناو باخچهی ئاژهڵانی كهشتی نوح، ورچەكان لەوێ بە وردی پارێزگارییان لێدەكرێت و دڵنیایی وەچەخستنەوەش بەردەستە و بە درێژایی گەشتەكەشیان بۆ بەریتانیا، ڤێتەرنەری چاودێریان دەكەن كە دواجار خزمەتێكە بە سرووشت.