به‌م داهێنانه خۆت له ژاوه‌ژاو دووربخه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له رێگه‌ی ئه‌م كڵاوه‌وه ده‌توانی له‌مه‌ودوا، ماڵئاوایی له ژاوه‌ژاو و بێزاركردنی هاوكارانت بكه‌ی له كاتی كاركردندا.
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، زانایایان رێگه‌یه‌كییان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له بێزاركردنی هاوكاره‌كانت له كاتی كاركردن دووربكه‌ویه‌وه، یاخود به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و به رێزه‌وه رێگه‌ی بێزاركردنییان لێبگری.
هه‌ردوو دیزاینه‌ران ئانا سالۆنین و یۆكی ئابی له كۆمپانیای Motto Wasabiى فينله‌ندی، كڵاوكێیان درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كاركردن له ژاوه و بێزاركردنه‌كانی هاوكاره‌كانت دووربكه‌وییه‌وه، ئه‌و دوو نه‌خشه‌سازه كڵاوه‌كه‌یان ناوناوه "تۆماكۆ".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شێوه‌ی كڵاوه‌كه ناڕێكه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی تاقیكراوه‌ته‌وه، رێگه‌یه‌كی كردارییه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ژاوه‌ژاو.
ئه‌و كڵاوه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌ی له جیهانی ده‌وروبه‌رت داببڕێیت و له‌كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و سه‌یركردنی فیلم، گوێت له گفتوگۆی كه‌سانی ده‌وروبه‌رت نه‌بێت.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه، كڵاوه‌كه 100% له ماده‌ی بلۆسته‌ر دروستكراوه.