دانیمارك هێز ره‌وانه‌ی عێراق و سووریا ده‌كات

فڕۆكه‌ی ئێف 16 ره‌وانه‌ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی زیاتر له‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، سەرۆك وەزیرانی دانیمارك رایگەیاند، وڵاتەکەی ھێزێکی تایبەت و فڕۆکەی ئێف ١٦ رەوانەی ئەو دوو وڵاتە دەکات.

لۆکی راسمۆسن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارك رایگەیاند، لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی دانیمارك، پێشنیازەکەی حکوومەتیان پەسەندکردووە كه‌ تایبه‌ته‌ بە رەوانەکردنی ٤٠٠ سەرباز بۆ عێراق و سووریا و ھەروەھا ناردنی حەوت فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٦.

ھەروەھا راسمۆس ئاماژە بەوەدەکات ئێستا حکوومەت پێشنیازەکە بەرز دەکاتەوە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی، بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ ده‌نگدان و بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر بدرێت، بڕیاره‌ ١٩ی مانگی داھاتوو پڕۆسەکە بەڕێوەبچێت.