گه‌وره‌ترين وڵاتى عه‌ره‌بى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت قه‌رزداره
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێك قه‌رزی یازده وڵاتی عه‌ره‌بی له ماوه‌ی ساڵی 2015 دا دوو هێنده‌ی ساڵی 2014 بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به نه‌وت كه‌چی زیاتر له سه‌د و چل و سێ ملیار دۆلار قه‌رزارن.
دابه‌زينی نرخی نه‌وت به‌شێك له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی ناچار كردووه، په‌نا بۆ قه‌رزی ده‌ره‌كی ببه‌ن له پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
له‌وباره‌يه‌وه، راپۆرتی كۆمپانیای ستاندارد‌و پوورز بۆ پۆلێنكردنی دڵنیایی، ئاماژه‌ی به قه‌رزی 11 وڵاتی عه‌ره‌بی كردووه، به‌شێك له‌و وڵاتانه ئه‌ندامن له ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، كه وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندن به نه‌وت، له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه قه‌رزی ئه‌و 11 وڵاته له ماوه‌یه‌ی یه‌ك ساڵدا له 70 ملیاره‌وه بۆ 143 ملیار دۆلار به‌رز بوه‌ته‌وه.
میسر ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه له‌نێوان 11 وڵاته‌كه قه‌رزداره‌كه، له ئێستادا 44 ملیار دۆلار قه‌رزداره.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وت تووشی زۆرترین قه‌رز كردووه له مێژوودا به‌جۆرێك سعوودیه ته‌نها له‌ساڵی 2015 نزیكه‌ی 26 ملیار دۆلاری قه‌رزكردووه بۆ پڕكرنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی.
عێراقیش كه بۆ یه‌كه‌مجار ناوی چووه‌ته ناو لیستی قه‌رزدارانه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته له ئێستادا 30 ملیار دۆلار قه‌رزاره.
وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ته‌نها له ساڵی رابردوودا زیاتر له 40 ملیار دۆلاریان قه‌رز كردووه.
ستاندارد‌و پوورز پێشبینی ئه‌وه‌ی كردوه له‌ساڵی 2016 ئاستی قه‌رزكردن كه‌مده‌بێته‌وه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 6 به‌ڵام وڵاتانی پشت به‌ستوو به‌نه‌وت ده‌ستكاری یه‌ده‌گی دارایی خۆیان ده‌كه‌ن.