يه‌په‌گه: توركيا تۆپبارانى كردين
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ هه‌ينى تانكه‌كانى سوپاى توركيا بۆردومانى چڕى ناوچه‌كانى باكوورى عفرينيان كردووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل رايگه‌ياندووه، تانكه‌كانى سوپاى توركيا ده‌يان تۆپيان ئاراسته‌ى ناوچه‌كانى باكوورى عفرين كردووه.
ئه‌وه‌شيان روونكردووه‌ته‌وه، تۆپبارانه‌كه دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مه له كاتێكدايه، بڕيارى ئاگربه‌ست له سووريا راگه‌يه‌ندراوه.
ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ يه‌كينه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مريكا له رووى راهێنا و هاوكارى لۆجستييه‌وه كۆمه‌كى يه‌كينه‌كانى كردووه و ئه‌وه‌ش توركياى نيگه‌ران كردووه.
توركيا رايگه‌ياندبوو، ئه‌و ته‌نيا بۆردومانى چه‌كدارانى داعش ده‌كات و پابه‌ندى ئاگربه‌ست ده‌بێت.
تا ئێستا توركيا ئه‌و هه‌واڵه‌ى ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.
توركيا رايگه‌ياندووه، رێگه نادات هه‌رێمێكى كورديى له باكوورى سووريا درووست ببێت و له سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى رابردووش‌دا ده‌ستيكردووه به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه.
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دوو رۆژى رابردوودا پشتيوانى خۆى بۆ دامه‌زراندنى سيستمێكى سياسى فيدراڵى له سووريا راگه‌ياند و پشتيوانى له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و مافه بۆ كورد له سووريا ده‌كات.