نه‌وتی برێنت 38 دۆلاری تێپه‌ڕاند
جیهان
نرخی نه‌وت
نه‌وتی برێنت
قه‌یرانی دارایی
دابه‌زینی نرخی نه‌وت
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت
نەوت و وزە
K24 - هه‌ولێر:
لەدوایین ئاڵوگۆڕەكانی بازاڕی جیھانی‌دا، به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 38 دۆلار و 33 سه‌نت، یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش گەیشتە 35 دۆلار‌و 65 سەنت.
ئەمە لەكاتێكدایە ئه‌و داتایانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرانه‌وه، بەتایبەتی بەرزبوونەوەی رێژەی دامەزراندن كاریگەریی كردووه‌ته سەر بازاڕی نەوت.
ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەبەراورد بەچەند رۆژی رابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ھۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نزیكبوونەوەی كۆبوونەوەی وڵاتانی ھەناردەی نەوتە، بەمەبەستی سنوورداركردنی ھەناردەی نەوت .