سعودییە: له سووریا هیچ داهاتوویه‌ك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د نییه
K24 - ھەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه ده‌ڵێت ریاز و پاریس له سه‌ر دۆسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوڕان و له سووریادا، هیچ داهاتوویه‌ك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د نییه.
شازاده محه‌ممه‌د نایف دوینێ سەردانی فەرەنسایكرد، لەگەڵ ھەریەكە لە فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فەرەنسا و مانوێل ڤالس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا كۆبووەوە، لەمبارەیەوە عادل جوبه‌یر وەزیری دەرەوەی سعودییە ده‌ڵێت: "ریاز و پاریس له زۆربه‌ی بابه‌ت و پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوڕان، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی عێراق و سووریا، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری ناوچه‌كه و دۆسیه‌ی یه‌مه‌ن و لیبیا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".
عادل جوبه‌یر به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، سعودییه و فه‌ره‌نسا پیشتیوانی خۆیان بۆ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له سووریه ده‌ربڕیوه و له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییش له‌و وڵاته هاوڕان به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی كۆنگره‌ی جنێڤ دوو، چونكه له سووریادا، هیچ داهاتوویه‌ك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د نییه.
ماوەی 5 ساڵە شەڕی نێوخۆ لە سووریا دەستیپێكردووە، بەگوێرەی ئامارەكانی رووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە دەستپێكی شەڕ و ئاڵۆزییەكان تا ئێستا نزیكەی 270 ھەزار كەس كوژراون.
ھەریەك لە ئێران و سعودییە یەكتر تۆمەتباردەكەن بە دەستتێوەردانی سووریا.
سەرچاوە: AFP داڕشتنەوە: ش، م