کاتژمێری ساختەکردن لە تاقیکردنەکان هەرای ناوەتەوە

"دەتوانێ بڕێکی زۆر زانیاریی لەخۆبگرێ بەبێ ئەوەی گومانی لێبکرێت"

K24- هەولێر

ئەم کاتژمێرە ناوی کاتژمێری ساختەکردن لە تاقیکردنەکانی لێنراوە، چونکە دەتوانێ زانیارییەکی زۆر لەخۆبگرێت و زۆر بە ئاسانی مۆنیتەرەکەی لە دۆخی پێشاندانی زانیارییەکان بۆ پێشاندانی کات بگۆڕێ.

مامۆستایان لە بەریتانیا ئێستا گلەیی لە بەکارهێنانی ئەم کاتژمێرە دەکەن لە لایەن قوتابیانەوە لەو وڵاتە.

ئەم کاتژمێرە لە پێگەی (بازاڕی ئامازۆن) لە تۆڕی ئینتەرنێت بە ئاشکرا دەفرۆشرێ و ناوی کاتژمێری ساختەکردن لە تاقیکردنەکانی لێنراوە.

نموونەیەکی ئەم کاتژمێرە دەتوانێ زانیارییەکی زۆر لەخۆبگرێت کە دەگاتە 4 گێگا بایت، نموونەی پێشکەوتوو تریشی هەیە، بەڵام مامۆستایانی بەریتانیا دەڵێن: قوتابیان لە کاتی تاقیکردنەوە پەنا بۆ ئەو زانیارییانە دەبەن.

تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم کاتژمێرە بریتییە لەوەی دەکرێ بە هێدفۆنی بلۆتۆس بەکارهێنەری گوێ لە زانیارییەکانی نێوی، چونکە وەک ئەمازۆن دەڵێ جۆرێکی ئەم کاتژمێرە هەیە دەتوانێ 8 گێگا بایت زانیاری و گرتەی ڤیدیۆیی لەخۆبگرێت.

ئەم کاتژمێرە تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەستە، بەڵام ئەمازۆن دەرفەتی ئەوەی رەخساندووە بگەیەنێتە هەر کڕیارێک لە ئەوروپا.

ئا: ئا ، ف