"هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه نهێنييه‌كانم ده‌كات"
K24 – هه‌ولێر:
ژنه هونه‌رمه‌ندى ميسرى، ساندى، رايگه‌ياند، "هاوسه‌ره‌كه‌ى له پێناو ئيشكردن له‌گه‌ڵيدا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى لێده‌كات، ئه‌گه‌ر به داواكه‌ى رازى نه‌بێت وێنه نهێنييه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه".
ساندى گوتى: "ژيانى تايبه‌تيم نهێنييه له نێوان خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌مدا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كردوويه‌تى به كارتى فشار و هه‌ڕه‌شه و ده‌يه‌وێت له دژم به‌كارى بهێنێت".
ساندى له ميانى به‌رنامه‌ى "معكم" كه له كه‌ناڵى سى بى سى، په‌خشكرا، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، هاوسه‌ره‌كه‌ى وتويه‌تى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌و وێنانه بڵاوده‌كه‌مه‌وه و "هه‌ر وێنه‌يه‌ك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى تا هه‌شت ساڵ ناوبانگت له‌كه‌دار بێت".
ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌شى گوت: "من هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا ژيام و ئێستا ئه‌و جارێك به زيندان و جارێكيش به بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانم هه‌ڕه‌شه ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌وه ژيانى تايبه‌تيمان بووه و من لاى خۆمه‌وه يه‌ك وشه‌م له باره‌يه‌وه نه‌وتووه".