ھونەرمەندانی ئەسینا بە گرافیك ناڕەزایی بەرامبەر قەیرانی دارایی دەردەبڕن

ھونەرمەندانی ئەو وڵاتە دەڵێن لە نێوان ئاژاوە نانەوە و كاری نامەدەنی، ھونەر باشترین مینبەرە لەو رێگایەوە پەیامە چاكسازیخوازەكانمان بگەیەنین
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/16fb4963-1c65-4038-a33f-c80034e61ac6/RaportiGraphitylaYonan.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

ژمارەیەك ھونەرمەندی گرافیك لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، بە كاری ھونەری گرافیك و رەنگكردنی دیواری كۆڵان و گەڕەكەكان، ناڕەزایی بەرامبەر بەردەوامیی قەیرانی دارایی وڵاتەكەیان دەردەبڕن.

ھونەرمەندانی ئەو وڵاتە دەڵێن لە نێوان ئاژاوە نانەوە و كاری نامەدەنی، ھونەر باشترین مینبەرە لەو رێگایەوە پەیامە چاكسازیخوازەكانمان بگەیەنین، ھاووڵاتیانیشمان بۆ ئەم ناڕەزاییە مەدەنییە ھاوكارمانن.

ھونەرمەندێك كە گرافیك لە سەر جل و بەرگ دەكێشت لە یەكێك لە كۆڵانەكانی ئەسینا دەڵێت: "چەندین جۆری تیشێرتمان ھەیە، كە وێنەی گرافیكی لە سەر دەكێشین، لە سەر داوای كڕیارەكان".

كاكاو گەنجێكی دیكەی ھونەرمەندە لەمبارەوە بۆ (كوردستان24) گوت: "ماوەی 20 ساڵە گرافیك گەیشتووەتە ئەسینا، سەرەتا تەنھا وشە و نووسین بوو، بەڵام ماوەی 10 ساڵە دەستمانكردووە بە وێنە كێشان لە سەر دیوارەكان، لەدوای قەیرانی ئابووریی یۆنان گارفیك ھەلێكی باش بوو بۆ ئەوەی خەڵك لەو رێگەیەوە خەمەكانی دەرببڕێت، چونكە ئێستا دۆخی یۆنان زۆر نالەبارە پارە بۆ نانیش دەستناكەوێت".

ئەگەری چی زۆربەی یادگارییەكانی ئەسیان یادگاری كۆن و بەجێ ماون، بەڵام ئەو تابلۆ و نووسینانەی دەبینرێن بەرھەمی ھونەرمەندە گەنجەكانن، لە رێگەی ھونەرەكەیانەوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر دۆخی ئابووریی وڵاتەكەیان.

داڕشتنەوە: ش،م