پلانی بارسێلۆنا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی ئاشكرا بوو
K24 ـ هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا، پلانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی داڕشتووه.
رۆژنامه‌ی Mundo Deportivoـی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی مێسی تا 2022 درێژ بكه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌یانه‌وێت یاریگه‌ی كامپ ن‌و له 2021 نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، ئه‌وان مه‌به‌ستیان تا ئه‌وكات ئه‌و یاریزانه ئارجه‌نتینیاییه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بێت و به‌شداریی ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی كردنه‌وه یاریگه نوێیه‌كه‌یان بكات.
مێسی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، له ته‌مه‌ن 7 ساڵان تا 2000 له یانه‌ی نیو ئۆڵد بۆیزی ئارجه‌نتینا یاریی كردووه، دواتر له 2003 په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای لاماسیای بارسێلۆناوه كرد و دواتر بۆ تیپه‌كانی دووه‌م و یه‌كه‌م سه‌رخرا و 5 نازناوی تۆپی زێرینیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه بردۆته‌وه.