به وێنه: یاریزانانی دوێنێ و راهێنه‌ره ناسراوه‌كانی ئه‌مڕۆ ببنه
K24 ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی Telegraphـی بریتانیا، له ڕاپۆرتێكی وێنه‌ییدا باس له سه‌رده‌مانی یاریكردنی به‌شێك له‌و راهێنه‌رانه‌ی ئێستا پرێمه‌رلیگ ده‌كات و شرۆڤه‌كی پوخت بۆ ئاستی یاریكردنیان ده‌كات و به ئێستای راهێنه‌رایه‌تیان به‌راورد ده‌كات.
1ـ ئارس ڤینگه‌ر ـ راهێنه‌ری ئارسێناڵ
ئارسن ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 66 ساڵ، ماوه‌یه‌ك له یانه‌ی مولهاوسی فه‌ره‌نسا یاری كرد، دواتر روویكرده یانه‌ی ستراسبۆرگ، ڤینگه‌ر یاریزانی ناوه‌ڕاستكار بوو، دواتر شوێنه‌كه‌ی بۆ به‌رگری گۆڕی، به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانی ببێته یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر و زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك به‌سه‌ر برد.
2ـ گۆس هیدینك ـ راهێنه‌ری چێڵسی
گۆس هیدینك، راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی ته‌مه‌ن 69 ساڵ، له‌سه‌رده‌می یاریزانیدا خاوه‌نی سمێڵ و شواڕبێكی سه‌رنج ڕاكێش بوو، ماوه‌یه‌ك له یانه‌كانی گرافشاپ و ئایندهۆڤن یاریی كردووه، دواتر بنكه‌ی یاریكردنی بۆ خولی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكا گواستۆته‌وه، 32 ساڵ له یاریكردن و یانه گۆڕین به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ئاستی بایی ئه‌وه نه‌بووه كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بانگهێشت بكرێت، بۆیه له 1982 له‌و یانه ماڵئاوایی كرد كه له‌وێوه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی به یاریكردن كرد.
3ـ یۆرگن كلوب ـ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول
یۆرگن كلوب راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، ته‌مه‌ن 23 ساڵ بوو كاتێك وه‌ك یاریزانی پیشگه‌ر ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش له‌و ماوه‌یه بوو كه له نێوان ساڵانی 1990 تا 2001 له بۆندزیلیگا یاریی بۆ یانه‌ی ماینز ده‌كرد، ئه‌م ماوه‌یه به سه‌رده‌می زێڕینی كلوب داده‌نرێت، تایبه‌تمه‌ندی كلوب له‌سه‌رده‌می یاریزانی زۆرجیاواز بوو، هه‌م یاریزانی به‌رگری بوو، هه‌م هێرشبه‌ریش بوو، به‌ڵام ئه‌ویش هاوشێوه‌ی (ڤینگه‌ر و هیندینك) یاریزانێكی ئه‌وه‌نده ئاستباڵا نه‌بوو تا ببێته جێگه‌ی چاوتێبڕینی یانه گه‌وره‌كان.
4ـ كلاودیۆ رانیێری ـ یانه‌ی لیسته‌ر سیتی
رانیێری ته‌مه‌ن 64 ساڵ، ئه‌و له دایكبووی رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیایه، هه‌ر له یانه‌ی رۆمای ئه‌و شاره‌ش سه‌ره‌تا وه‌ك یاریزانێكی به‌رگری ده‌ركه‌وت، پاشان له یاریی بۆ هه‌ندێك یانه‌ی ئاست مامناوه‌ندی وه‌ك یانه‌كانی كاتانیا و پالێرمۆ یاریی كرد، دواتر له ساڵی 1987 روویكرده كاری راهێنه‌رایه‌تی، به‌ر له‌وه‌ی ببیێته راهێنه‌ری لیسته‌ر سیتی پێشتر مه‌شقی به 15 یانه‌ی دیكه داوه، له‌وانه (كالیاری، ناپۆلی، فیۆرێنتینا، ڤالێنسیا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، چێڵسی، پارما، یوڤێنتۆس، رۆما، ئینته‌ر میلان و مۆناكۆ).
5ـ لویس ڤان خال ـ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد
ئه‌م راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه ته‌مه‌ن 64 ساڵییه، سه‌ره‌تای یاریكردنی به بۆ پۆشینی درێسی یانه‌ی ئه‌یاكس ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی یۆهاین كرۆیف و یوهاین نیسكێنس، نه‌یتوانی وه‌ك یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكار شوێنی خۆی بكاته‌وه، بۆیه دوای ته‌نیا ساڵێك بۆ یانه‌ی رۆیال ئانتوێرپ گواسترایه‌وه.
6ـ ستێڤ ماكلارین ـ راهێنه‌ری نیوكاسڵ
ماكلارین ـی ته‌مه‌ن 56 ساڵ، نزیكه‌ی ته‌واوی ته‌مه‌نی یاریكردنی له یانه‌ی هال سیتی به‌سه‌ر برد، وه‌ك یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكار له 178 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه 16 گۆڵی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه‌ش، وه‌ك زۆرانی تر كه راهێنه‌ری ناسراون نه‌یتوانی ئاستێكی وه‌ها پێشكه‌ش بكات تا په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی گه‌وره بكات، بۆیه زۆری یانه‌ی دیكه‌ی تاقی كرده‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی سنووری ئه‌و یانانه تێپه‌ڕ بكات كه پێكهاتوون له یانه‌كانی (دێربی كه‌نتری، لینكۆلین سیتی، بیستۆڵ و ئۆكسفۆرد یونایتد).
7ـ رۆبێرت مارتینێز ـ ئیڤه‌رتۆن
مارتینێز، به به‌راوردی راهێنه‌ره‌كانی دیكه ته‌مه‌نێكی لاوی هه‌یه، ئه‌و كه ئێستا 42 ساڵه، ده‌ستپێكی یاریكردنی به‌خێر بۆ یانه‌ی ریال زاراگۆزا شكایه‌وه، كاتێك وه‌ك یاریزانی به‌رگری نازناوی خولی ئیسپانیای بۆ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه، دواتر ژیان و ئه‌زموونی مارتینیز له ئینگلته‌را گیرسایه‌وه، سه‌ره‌تا له 1995 روویكرده یانه‌ی ویگان ئاتڵێتیك، پاشان یانه‌كانی سوانزی سیتی و چیسته‌ر سیتیشی تاقی كرده‌وه، بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تیش هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه ئیسپنیا و هه‌ر له پرێمه‌ر لیگ مایه‌وه.
8ـ مانوێل پیلیگرینی ـ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی
پیلیگرینی ته‌مه‌ن 62 ساڵ، كاتێك یاریزان بوو ته‌واوی ژیانی یاریكردنی به یانه‌ی یونیڤێرسیدادی چیللی به‌خشی، وه‌ك یاریزان له كۆی 451 یاری 28 نازناوی بۆ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه، به‌ڵام كاتێك ڕوویكرده كاری راهێنه‌رایه‌تی بووه جۆكه‌ر و زیاتر له 12 یانه‌ی گۆڕی. ئه‌و جیاواز له‌وانی تر ناوه‌ڕاستكاری ناسراوی وڵاته‌كه‌ی و یانه‌كه‌ی بوو.
9ـ ماوریسیۆ پۆچیتینۆ ـ تۆتینهام
ئه‌م راهێنه‌ره ته‌مه‌ن 44 ساڵانه، یه‌كێك بوو له ناوه‌ڕاستكاره دیاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئارجه‌نتینا، ئه‌و له مۆندیالی 2002 له یاریی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بووه هۆكاری ئه‌و لێدانه سزایه‌ی كه له‌سه‌ریان هه‌ژماركرا و داڤید بێكهام ـیش به سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد.
پۆچیتینۆ یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه خۆشه‌ویسته‌كان هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، چوونكه زیاتر له 300 یاریی بۆ یانه‌ی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی ئه‌نجامدا، دواتریش له نێوان ساڵانی 2009 ـ 2012 بووه راهێنه‌ری ئیسپانیۆل و پاشان رویكرده پرێمه‌ر لیگ، سه‌ره‌تای یانه‌ی ساوسهامپتۆنی هه‌ڵبژارد، پاشان له یانه‌ی تۆتینهام نیشته‌جێ بوو.
10ـ مارك هیوز ـ ستۆك سیتی
مارك هیوزی وێڵزی ته‌مه‌ن 52 ساڵ، ئه‌و یه‌كێك بووه ل هێرشبه‌ره دیاره‌كان و له چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره یاریی كردووه، له‌وانه (مانچێسته‌ر یونایتد، بارسێلۆنا، بایرن میونشن، چێڵسی)، هه‌روه‌ها 72 یاریشی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وێڵز ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپیشه.