ئێران و توركیا په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان ده‌ده‌ن

قه‌باره‌ی بازرگانی نێوانیان ساڵانه‌ 3 ملیار دۆلاره‌
  • K24 - هه‌ولێر:
  • پرسی فراوانكردنی پەیوەندییە ئابورییەكانی توركیا و ئێران تەوەری كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی توركیا و جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بوو.
  • ئەمڕۆ لە تاران، توركیا و ئێران ئەو دوو وڵاتەی كە لە سەر قەیرانی سووریا لە دژبەریدان، به‌ڵام له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.
  • داودئۆغلو، یه‌كه‌م به‌رپرسی باڵای توركیایه‌، له‌دوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران، به‌هاوڕێیه‌تی شاندێكی باڵای به‌رپرسانی ئابووری توركیا، سه‌ردانی تاران ده‌كات.
  • ئه‌و دوو وڵاته‌ له هه‌وڵی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیاندانه‌، كه‌ قه‌باره‌ی بازرگانی نێوانییان ساڵانه‌ به‌ به‌های سێ ملیار دۆلاره‌.