به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید، سێلتا ڤیگۆی خاپوور كرد
K24 ـ هه‌ولێر
له هه‌فته‌ی 28ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆی له سێلتا ڤیگۆ كرده دۆزه‌خ و گۆڵبارانی كرد و یارییه‌كه‌ی به 7 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی پیاوی یارییه‌كه بوو، كاتێك به سووپه‌ر هاتریك وڵامی مێسی دایه‌وه و 4 گۆڵی تۆمار كرد. به 27 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی له سوارێز وه‌رگرت.
3 گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌یش له لایه‌ن (گاریس به‌یل، خیسی رۆدریگێز و پێپی) تۆمار كران.
له‌و یارییه‌دا یانه‌ی ریال مه‌درید تواناكانی یاریزانه پێكراوه‌كان (گاریس به‌یل و مارسیلۆ)ـی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید كۆی خاڵه‌كانی بۆ 61 خاڵ به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام هه‌ر له شوێنی خۆی مایه‌وه.