برێت مهكگورك: رزگاركردنی موسڵ له شنگالهوه دهستیپێكردووه
K24 - ههولێر:
برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبهتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ لەوكاتەوە دەستیپێكردووە كە ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان توانییان شنگال ئازادبكهنهوه.
ماكگۆرگ گوتی: "ئامانجی ئێمه تەنھا تێكشكاندنی داعش نییە، بەڵكو بەدیھێنانی ئارامی و سەقامگیرییە لە قۆناغی دوای داعش".
لە بارەی ئەو خۆپیشاندانانەی بە بانگەشەی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە بەغدا ئەنجامدران، مهكگۆرك ڕایگەیاند، ئەوان پشتگیری لە مافی دەستووری خەڵك دەكەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گوتیشی: "حكوومەتی عێراق پێویستی زۆری بە ئەنجامدانی چاكسازی ھەیە".
لە بارەی ئازادكردنهوهی تەواوی پارێزگای ڕومادیشەوە مهكگۆرك ڕایگەیاند، پرۆسەی ئازادكردنی رومادی لە ئازادكردنی مووسڵ سهختتره، ئەویش بەھۆی ئەوەی كە ماوەیەكی زیاترە رومادی لەلایەن داعشەوە داگیركراوە.