ئه‌م پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌ ساڵانه‌ 25 جار به‌رهه‌م ده‌دات

زۆرینه‌ی سه‌وزه‌ی شیكاگۆ دابین ده‌كات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/82637e16-0ab8-4cfe-91c9-3735c9bfd220/Green%20House%20USA.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

خانووێكی پلاستیكی لە شاری شیكاگۆی ئەمریكا، زۆرینەی سەوزەی شارەكە دابین دەكات، ئەم خانووە لە ساڵێكدا 25 جار بەرھەم دەدات، لە كاتێكدا كێڵگەی ئاسایی دوو تا سێ جار دەتوانێت بەرھەم بدات.

لەم كێڵگە ناوازەیەی شیكاگۆ، كە رووبەرەكەی بەقەد رووبەری دوو یاریگەی تۆپی پێ دەبێت، بەشێكی زۆری بەروبووم و سەوزە و میوەی ئەم شارە، كە سێیەم گەورەترین شاری ئەمریكایە، دابین دەكات.

كێڵگە شوشەییەكە، یان خانووی پلاستیكیەكە، بە تایبەت ئەو سەوزانەی لێ بەرھەمدەھێندرێت كە ھاوینەنەن و بەرگەی ساردی زستان ناگرن، لە ھەمان كات، لە وەرزەكانی دیكه‌ش سوودی لێوەردەگیردرێت.

ڤیراج پوری، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای گۆسام ماڵی سەوز ده‌ڵێت: "لەو كاتەی كە كێڵگەیەكی ئاسایی 2 یان 3 جار بەرھەم دەدات لە ساڵێكدا، كێڵگەكانی ئێمە ئێمە دەتوانین 25 جار بەرھەمەكان بنێرنە بازاڕەكان."

سەرەڕای ئەوەی كە ئەم كێڵگەیە ناوەندێكی سەرەكی دابینكردنی سەوزەیە بۆ شیكاگۆ، سوودێكی دیكه‌ی ھەیە بۆ ئەو باڵەخانەیەی كە خانووە شووشەكەی لەسەر دروست كراوە، ئەمانه‌ وایانكردووە ببێتە سەرچاوەیەكی نایابی دابینكردنی وزەی گەرمی لە زستاندا.

جێن فرێیمارك، سەرپەرشتیاری یاریدەدەر كۆمپانیای گۆسام ماڵی سەوز گوتی: "پلەی گەرمای دەرەوە 10 پلەی فەھرەنھایتە،  زۆر ساردە لە شیكاگۆ، كەچی پلەی گەرمی لە ژوورەوە ئێستا 75 پلەیە".

سوودێكی دیكه‌ی كێڵگەی شووشە، یان پلاستیكییەكە، ئاسانی گواستنەوەیە بۆ بازار و فرۆشتن و بەكارهێنانیەتی و نرخیشی ھەرزان، سەرەڕای ئەوەی، ھیچ خواردنێك ناتوانێت مێزی خواردنگەكان بە قەد سەوزە و زەلاتە بڕازێنێتەوە و سوودی تەندروستی ھەبێت.

دەتواندرێت بوترێت، لە شیكاگۆ بەردەوام بەھارە و بازاڕەكان سەوزەیان لێنابڕێ.