تاڵیبان دانووستان لەگەڵ حكوومەتی ئەفغانستان رەتدەكاتەوە
K24 - ھەولێر:
دانووستانی ئاشتی نێوان حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكا و چین و پاكستان بڕیار بوو له‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، بەڵام تاڵیبان دانووستان لەگەڵ حكوومەتی ئەفغانستان رەتدەكاتەوە.
تاڵیبان له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی دانووستان، رایگه‌یاند: له كاتێكدا سوپای ئه‌مریكا له ئه‌فغانستانه و به‌رده‌وامه له پشتیوانی حكوومه‌تی كابوڵ و هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه، به‌شداری دانووستان نابێت.
تاڵیبان له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ئاشتی ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ"به‌ڕاشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نین، رێبه‌ری ئیماره‌ی ئیسلامی رێگه به هیچ كه‌سێك نادات به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره بێت".
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ساڵی 1994 له ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری باشووری ئه‌فغانستان له سه‌ر ده‌ستی مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر دامه‌زراو له ساڵی 1996دا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستانی راگه‌یاند، به‌ڵام له ساڵی 2001 سوپای ئه‌مریكا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هێنا، لەو كاتەوە تا ئێستا حكوومەت لەو وڵاتە دروستكراوە، بەڵام تاڵیبان تا ئێستا بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان و پاكستان چالاكی ماون، لەگەڵ ئەوەی كە دەسەڵاتی بە دەست نەماوە لە ئەفغانستان.
سەرچاوە: رۆیتەرز، داڕشتنەوە: ش،م