كچێكی لوبنانی بووە براوەی بەرنامەی The voice kids

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

دوای ئەوەی 6 منداڵ گەیشتنە قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێی خۆشترین دەنگی بەرنامەی The voice kids كچێكی لوبنانی بووە براوەی بەرنامەكە.

لین حایك كچە بەشداربووی The voice kids كە خەڵكی لوبنانە و لە گرووپی كازم ساھر بوو بووە براوەی بەرنامەكە و لە كێبركێ لەگەڵ ھەریەك لە ھەریەك لە زەین عەبید، لە سووریاوە و غدى بەشار، لە لوبنان و گرووپى نانسیدا، میرنا حەنا لە عێراق لە گرووپى کازم ساهیر، جویریە حەمدى لە میسر و ئەمیر عەموورى لە سووریا لە گرووپى تامر حوسنیدا گەیشتنە قۆناغی كۆتایی بەرنامەكە، گۆرانییەكانیان پێشكەشكرد، بەڵام لە كۆتاییدا لین حایك بووە براوە.

وەرگێڕان: ش، م