سزای سێدارەدانی بۆ بابەک زەنجانی دەرچوو

زیاتر لە دووساڵە بەندكرابوو

K24 - ھەولێر:

وتەبێژی دەستەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند، بابەک زەنجانی و دوو تۆمەتباریکی دیکەی دۆسیەیەکی گەندەڵی، سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

غولامحسێن موحسنی ئێژەیی، وتەبێژی دەستەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی لە پرێس كۆنفرانسكدا رایگەیاند: "ئەم سێ تۆمەتبارە هەروەها بە نەدانەوەی پارەی کۆمپانیای نەوت و یەك لە سەرچواری پارەی گەندەڵیەکەیان سزا دراون". 

بابەک زەنجانی، ساڵی 2012 بۆ یەکەم جار ناوكەتە کەوتە نێو میدیاکان و راگەیەنرا دەستی لەگەڵ سەرۆك کۆماری ئەوکات مەحموود ئەحمەدی نەژاد و بەرپرسانی دیكەی حکوومەت تێکەڵ کردووە.

دواتر حەسەن رۆحانی و بێژەن زەنگە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیانگەیاند: "بابەک زەنجانی لە کاتی گەمارۆکانی سەر ئێراندا فرۆشتنی نەوتی پێسپێردراوە، دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری، بۆ خۆی هەڵگرتووە، لە بەرامبەردا زەنجانی و پارێزەرکانی گوتبوویان ئەو دەتوانێت دوای نەمانی گەمارۆکانی سەر ئێران ئەم پارەیە بداتەوە.

بابەک زەنجانی، دوای زیاتر زیاتر لە دوو بەندکرانی لە لایەن كۆماری ئێسلامی ئێران ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.

داڕشتنەوە: ھ . م